
چـاودێـــریی تـەنـدروستـــیی مــتمانـــەپــێــکـراو لـە مـاڵـــەوە
“ڵایفئەید” سەنتەرێکی تایبەتمەندە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستی لە ماڵەوە.


چــــاودێـــــریی تـــەنـــدروستـــیــی
مــــــتــــــمـــانـــــــــەپـــــــێـــــــــکـــــــــــــراو
لـــــــــــــــــــــــە مـــــــــــــــــــاڵــــــــــــــــــــــــــــــەوە
“ڵایفئەید” سەنتەرێکی تایبەتمەندە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستی لە ماڵەوە.
بە بەراورد لەگەڵ مانەوە لە نەخۆشخانە، چاکبوونەوە لە ماڵەوە باشترە.
بە بەراورد لەگەڵ مانەوە لە نەخۆشخانە، چاکبوونەوە لە ماڵەوە باشترە.
80%
چارەخوازان دوای نەشتەرگەری خێراتر چاک دەبنەوە
80%
چارەخوازان دوای نەشتەرگەری خێراتر چاک دەبنەوە
75%
بە ڕێوە دەبرێن
90%
چارەخواز هەست بە ئاسوودەییی زیاتر دەکات لە ماڵەوە
90%
چارەخواز هەست بە ئاسوودەییی زیاتر دەکات لە ماڵەوە
بــۆچــــی چــاودێـریـــی مـاڵــەوە گـرنـگــە؟
کاتێک ئەندامێکی خێزانەکەت بەدەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێنێت و لە قۆناغی چاکبوونەوەدایە، یان بە هۆی تەمەنەوە پێویستی بە یارمەتییە، یاخود ڕووبەڕووی ئاستەنگی تەندروستیی درێژخایەن بووەتەوە، زۆر جار ماڵەوە باشترین و ئارامترین شوێنە بۆ بەدەستهێنانەوەی تەندروستی. چاودێریی نێوماڵ یارمەتییەکی کرداری و بەسوود پێشکەش دەکات، بێ ئەوەی پێویست بە گواستنەوەی نەخۆش یان سەردانی بەردەوامی نەخۆشخانە بکات و ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ و ناڕەحەتی. ئەم شێوازی چاودێرییە وا دەکات ئازیزەکەتان لە ژینگەی ئاشنا و ئاسوودەی خۆیدا بمێنێتەوە و هاوکات پشتیوانیی پزیشکی و کەسیی پێویستی پێ بگات.
لایفئەید ستافێکی کارامە و پسپۆڕ دەنێرێتە ماڵەکانتانەوە بۆ دابینکردنی چاودێرییەکی پارێزراو، ڕێزدارانە و بەردەوام. جا چ بۆ ماوەیەکی کورت بێت وەک یارمەتیدان لە قۆناغی چاکبوونەوە، یان بۆ هاوکاریی درێژخایەن. ئێمە پشتوانییەکی دڵنیا و جێمتمانە پێشکەش دەکەین کە لەگەڵ کاروباری ڕۆژانەی خێزانەکەتاندا بە تەواوی دەگونجێت.

خـــزمـەتـگـوزاریـیـەکـانمـــــان

چاودێریی بەساڵاچووان لە ماڵەوە

پشتیوانیی چاکبوونەوە لە دوای جەڵتە

چاودێریی پاش نەشتەرگەری و دوای دەرچوون لە نەخۆشخانە

یارمەتیدانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت

دەرمانپێدان و دەرزیلێدان لە ماڵەوە

چاودێریی دایک و منداڵی ساوا

چارەسەری سروشتی لە ماڵەوە

چاودێریی شەوانە و خزمەتگوزاریی ٢٤ کاتژمێری
بــــــــلــــــــــــــۆگ

دەربـــارەی ئــێــمـــــە
“لایفئەید” سەنتەرێکی تایبەتمەندە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستی لە ماڵەوە. ئێمە پشتیوانی و یارمەتیی ماڵەوە پێشکەش بە بەساڵاچووان، ئەو نەخۆشانەی کە لە قۆناغی چاکبوونەوەدان لە دوای نەشتەرگەری یان جەڵتە، کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، هەروەها ئەو دایکانەی کە تازەکی منداڵیان بووە، دەکەین.
تیمەکەمان پێک دێت لە پەرستاری پسپۆڕ و باوەڕپێکراو، چاودێری ڕاهێنراو و بەئەزموون، لەگەڵ پسپۆڕانی چارەسەری سروشتی. ستافەکەمان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی قسە دەکەن. هەروەها ئەگەر پێویست بوو، بەگوێرەی داوکاری، دەتوانین چاودێری ئافرەت دابین بکەین.
ئێمە ڕێزێکی زۆر لە دابونەریت و بەها ئایینییەکان دەگرین، بە تایبەتی لە ڕووی پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندیی کەسەکان، شێوازی جلوبەرگ و ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانەیان. تەواوی هەوڵ و سەرنجی ئێمە لەسەر ئەوەیە کە چاودێرییەک پێشکەش بکەین ئاسان و بێگرفت بێت، هاوکات جێی دڵنیایی و متمانەی ئێوە بێت. ئێمە لە کاتی دیاریکراودا ئامادە دەبین، پەیوەندییەکانمان ڕوونن و زانیارییەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا دەگەیەنین، هەروەها پابەندین بەو پلانە چاودێرییەی کە لەگەڵ خانەوادەکەتان لەسەری ڕێک کەوتووین.
ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە یارمەتیی تاکەکان بدەین تا لە ماڵەکانی خۆیاندا، هەست بە ئارامی و دڵنیایی بکەن، پاکوخاوێنییان ڕابگیرێ و پشتیوانیی تەواویان لێ بکرێت، بێ ئەوەی پێویست بکات ماڵەکانیان جێ بهێڵن.
پـــرسـیــارە بـاوەکـــــــان
چاودێر لە جێبەجێکردنی چالاکییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا یارمەتی پێشکەش دەکات. وەک: خۆشۆردن، ئامادەکردنی ژەمەخۆراک، یارمەتیدان لە جووڵە و هاتوچۆ، بیرخستنەوە (بۆ نموونە، وادەی دەرمانەکان). بەڵام پەرستار، کەسێکی پزیشکیی پسپۆڕ و مۆڵەتپێدراوە کە دەتوانێت خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش بکات، وەک: دەرزیلێدان، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی دەرمانەکان، گۆڕینی برینپێچ و چاودێریکردنی نیشانە زیندەیییەکان.
هەندێک لە پاکێجەکان ئەو دەرفەتە دەڕەخسێنن کە سەرەتا تەنها داوای چاودێرێک بکەیت (بێ پەرستار) بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکان، تەنیا لە کاتی پێویستیی پزیشکیدا پەرستارێکیشی بۆ زیاد بکەیت.
نەخێر. خزمەتگوزارییەکانی پەرستاری تەنها لە چوارچێوەی کۆمەڵێ پلانی پزیشکیی تایبەتدا پێشکەش دەکرێن. وەک: چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەری و چاکبوونەوەی دوای جەڵتە. دەربارەی پلانەکانی تر، دەکرێت لەسەر داواکاری و بەرانبەر بە کرێیەکی زیادە، پەرستارێکیش زیاد بکرێت.
بەڵێ. ئێمە تێدەگەین کە پاراستنی تایبەتمەندێتی و هەستکردن بە ئاسوودەیی زۆر گرنگن. چاودێر یان پەرستاری ئافرەت لەسەر داواکاری دابین دەکرێن؛ بەڵام ئەمە بەگوێرەی بەردەستبوونیانە.
بەڵێ. زۆربەی هەرە زۆری ستافەکەمان بە ڕەوانی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی قسە دەکەن. ئێمە باشترین هەوڵی خۆمان دەدەین تاوەکوو ستافێک دابین بکەین بەپێی ئەو زمانەی خانەوادەکەتان پەسەندی دەکات.
بەڵێ. پلانەکانی چاودێریمان شیاوی گۆڕانن، دەتوانین بەگوێرەی گۆڕانی پێداویستییەکانتان بیانگونجێنین. بۆ نموونە، ئەگەر پێداویستییەکەتان گۆڕا یان بارودۆخێکی نوێ هاتە پێشەوە، دەتوانین کاتژمێرەکانی خزمەتگوزاری، ئاست و جۆری چاودێری، یاخود زیادکردنی پەرستار (لەسەر داوکاریی ئێوە) دووبارە ڕێک بخەینەوە.
لە ماوەی ڕاوێژی بێبەرامبەردا ئێمە بە وردی چەند لایەنێک هەڵدەسنگێنین، لەوانە: دۆخی تەندروستیی ئەو کەسەی پێویستی بە چاودێرییە، ڕێکخستن و گونجاویی ماڵەکەتان (بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان)، هەروەها ویست و داخوازییەکانی ئێوە.
پاشان لەسەر بنەمای ئەم زانیارییانە، ئەو پلانە پێشنیار دەکەین کە بە باشترین و گونجاوترینی دەزانین بۆ بارودۆخی ئێوە.
بەڵێ. سەرجەم ستافی “لایفئەید” وردبینیبۆکراو، ڕاهێنراو و بڕوانامەدارن. پەرستارەکان پسپۆڕی مۆڵەتپێدراون. چاودێرەکانیش بە بەردەوامی ڕاهێنان لە بواری چاودێریی بەساڵاچووان، پاکوخاوێنی و سەلامەتیدا وەردەگرن.
زۆر بە ئاسانی: لە ڕێی تەلەفۆن، واتسئەپ یان ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بکە. ئێمە وادەیەک بۆ ڕاوێژی بێبەرامبەر دیاری دەکەین و لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێردا پلانی چاودێرییەکەت بۆ دادەڕێژین (ئامادە دەکەین).
بەڵێ. ئێمە خزمەتگوزاریی چاودێری شەوانە (٨-١٢ کاتژمێر) پێشکەش دەکەین، هەروەها چاودێری ٢٤ کاتژمێریشمان دابین کردووە.
بە شێوازی نۆرەکار (shift-based): لەم شێوازەدا، چەند چاودێرێک بە نۆبەی یەکلەدواییەک (بۆ وێنە، هەر یەکەیان چەند کاتژمێرێک) ئەرکی چاودێرییەکە لە ئەستۆ دەگرن بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت کە بە درێژاییی ٢٤ کاتژمێر چاودێرییەکە بەردەوامە.
ئەمەش بۆ گرەنتیکردنی پشتیوانی و چاودێرییەکی تەواوەتی و بەردەوام بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان پێیە.
بە دڵنیایییەوە. ستافەکەمان بەتوندی پابەندی ڕێکارەکانی پاکوخاوێنی، ڕێگریکردن لە گواستنەوەی نەخۆشی (درم) و ڕێکارەکانی تایبەت بە کۆڤید-١٩ن. هەروەها چاودێریی نیشانە زیندەیییەکان دەکەین و دڵنیا دەبینەوە لە پاکژکردنەوەی تەواوی ئامراز و کەرەستەکان.
پــەیـــوەنـــدی بـکـــــە!
ســـکــاڵا تــۆمــار بـــکــە
پــەیــوەنـدیـمـان پـێـوە بــکـــەن
بەدوای چاودێریی تەندروستیی ماڵەوەدا دەگەڕێیت کە متمانەپێکراو، پیشەگەرانە و بە دڵسۆزییەوە پێشکەش بکرێت؟
- تەلەفۆن
- ئیمەیڵ
- بەردەستە لە
هەولێر